
ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤، بنه‌ماڵه‌ی “فۆئاد محه‌ممه‌دی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، به مه‌راسمێك یادی ئه‌و ئازیزه‌یان به‌رز ڕاگرت.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ی هه‌تاوی، هاوكات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك لاوی ئازادیخوازی شاری كامیاران، به هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره، له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه به چه‌ك كرایه ئامانج و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا. ئه‌و هاووڵاتییه پاشان به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی به‌خت كرد و په‌یوه‌ست به كاروانی نه‌مرانی شۆڕشی گه‌لان له ئێران و كوردستان بوو. به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و قاره‌مانه هاوكات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی دیكه له چالاكانی مه‌ده‌نی و ئازادیخوازانی شاری كامیاران، له مه‌راسمێكدا یادی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان به‌رز ڕاگرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه.