به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوه‌ڕه‌سمی ڕێزگرتن له‌ یادی دوو گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا له‌ شاره‌كانی سنه‌ و دێولان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، بنه‌ماڵه‌كانیحسێن عه‌بد په‌ناهوموحسن نیازی، به‌ به‌رپایی مه‌راسمێك له‌ سه‌ر گڵكۆی ئه‌و دوو گیانبه‌ختكردووه‌، یاد و ناویانیان به‌رز ڕاگرت.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو قاره‌مانه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئازادیخواز و چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ شاره‌كانی سنه‌ و دێولان، به‌ دانانی گوڵی سوور له‌ سه‌ر گڵكۆكانیان و هه‌روه‌ها خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕی په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه‌. شایانی باسه‌ ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ٢٨ و ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ هه‌تاوی، به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكردووه‌ و په‌یوه‌ست به‌ كاروانی نه‌مرانی ڕێگای ئازادی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net