به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوه‌ڕه‌سمی ڕێزگرتن له‌ یادی هومن عه‌بدوڵڵاهی له‌ شاری سنه‌

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌یهومه‌ن عه‌بدوڵڵاهیله‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادی، به‌ به‌رپایی مه‌راسمێك ڕێزیان له‌ یادی ئه‌و ئازیزه‌ گرت.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و قاره‌مانه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شداری به‌رینی بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كان و چالاكانی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره‌، به‌ دانانی گوڵی سوور له‌ سه‌ر گڵكۆی ئه‌و قاره‌مانه‌، یاد و ناویان به‌رز ڕاگرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه‌. شایانی باسه‌هومه‌ن عه‌بدوڵڵاهیڕیكه‌وتی ١٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ی هه‌تاوی، كاتی به‌شداری له‌ خۆپێشاندانی خه‌ڵك دژ به‌ سیسته‌می جه‌نایه‌تكار و سته‌ماكاری كۆماری ئیسلامی، له‌ گه‌ڕه‌كی حه‌سه‌ن ئاوای شاری سنه‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه‌ كرایه‌ ئامان و پاش گه‌یاندنی به‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ر، به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی به‌ختكرد.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net