1
ڕۆژیه ه‌ینی١٤ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزانی پارێزگای ئیلام، له چله‌ی گیانبه‌ختكردنی ژینگه‌پارێزانی كوردستان له چیای ئاویه‌ر، به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یادی ئه‌و ئازیزانه ڕێوه ڕه‌سمێكیان به‌ڕێوه برد.
ڕێوه‌ڕه‌سمه‌كه به به‌شداری كۆمه‌ڵێكی زۆر له چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزانی كوردستان له‌پاركی “چیاسه‌وزی” ئیلام به‌ڕێوه‌چوو. له به‌رده‌وامی مه‌راسمه‌كه‌دا به‌یاننامه‌یه‌ك له لایه‌ن چالاكوانانی ئه‌و پارێزگایه‌وه بۆ خاوێن ڕاگرتن و پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان خوێندرایه‌وه و پاشان ده‌وروبه‌ری ئه‌و ناوچه‌یان خاوێن كرده‌وه.