ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣ی هه‌تاوی، خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان له شاره‌كانی سنه، بۆكان، مهاباد، شاباد، سه‌پولی زه‌هاو و شنۆ ئاگری نه‌ورۆزیان داگیرساند و به ده‌وریدا سه‌مایان كرد.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، خه‌ڵكی شاری سنه له مه‌یدانی فه‌یزئاوا كۆبوونه‌ته‌وه و مه‌راسمی نه‌ورۆزیان به‌ڕێوه بردووه، به‌ڵام هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ریان و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له گوندی دزڵی مه‌ریوان گه‌نجانی شۆڕشگێڕی ئاگریان هه‌ڵكرد و به وتنه‌وه‌ی دروشم خۆشیان ده‌ربڕی. له مه‌یدانی نه‌ورۆزی ورمێ خه‌ڵكی ئازادیخواز تا دره‌نگانی شه‌و له‌گه‌ڵ مۆسیقا سه‌مایان كرد و له شاری سه‌پولی زه‌هاو، ژنان و پیاوان به جل و به‌رگی كوردییه‌وه له ده‌ور ئاگری نه‌ورۆز كۆبوونه‌وه و هه‌ڵپه‌رین. له گونده‌كانی گه‌وره‌قه‌ڵای سه‌قز، شاروێڕانی مهاباد، عه‌سگه‌رائاباد، وشته‌په‌ی بۆكان، حه‌سه‌ن نوورانی شنۆ و نییه‌ری سنه خه‌ڵكی ئازادیخواز به سوڕدانی جامانه و هه‌ڵپه‌ڕكێ له ده‌وری ئاگری نه‌ورۆز كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه.