به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، ڕێوڕه‌سمێك به ئاماده‌بوونی دۆستان، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی حیزب و ڕێكخراوه سیاسییه‌كان و خەڵکی ئازادیخواز، به بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه، له شاری یۆتۆبۆری سوید به‌ڕێوه چوو.
ڕێوڕه‌سمه‌كه به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتیی جیهانی چینی كرێكار ده‌ستی پێكرد.پاشان بۆ ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادیی و به‌رابه‌ری، هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ناو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، هەروەها یادی هاوڕێ سەید بەختیاری ئەتابک کە ماوەیەک لەوەپێش بە هۆی نەخۆشی گیانی بەخت كرد، یه‌ك دهقیقە بێده‌نگی ڕاگه‌یه‌ندرا. بێده‌نگییه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی سروودی “به‌ڕێزه گیانبازیتان” شكێندرا. له درێژه‌دا، هاوڕێ “عەبدوڵا رەحیمی (عەبدوڵڵا چیانە)”، مۆمی 45 ساڵەی ئاشکرابوونی کۆمەڵەی هه‌ڵ كرا، پاشان هاوڕێ “سۆما یاریزادە” پەیامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی پێشكه‌ش كرد. ناوبراو له وتاره‌كه‌یدا باسی له بارودۆخی سیاسیی ئێستای ئێران و به تایبه‌ت كوردستان كرد. دوای ووتارەکە هاورێ “چیا ئه‌مانی” تراکتێکی بە زمانی فارسی خویندەوە و چەند سروود و تراکتی دیكه‌دا پێشكه‌ش كرا. له درێژه‌دا، په‌یامی ڕێكخراوە سیاسییەکانی وه‌ك یەکیەتی نیشتمانی کوردستان، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران،حیزبی شیوعی کوردستان، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پەژاک) و ڕێكخراوی كۆمۆنیستی كرێكاری خوێندرایه‌وه. ڕێوڕه‌سمه‌كه له‌نێو شایی و خۆشیی به‌شداربوواندا كۆتایی پێهات.