ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی گوڵانی ١٤٠٣، مه‌راسمی ڕۆژی جیهانی كرێكار له شاری سلێمانی به به‌شداری به‌رینی كرێكاران و ئه‌ندامانی حیزبه سیاسیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و حیزبی شیووعی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌ندامانی و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیش له‌و ڕێپێوانه دا به‌شداری چالاكانه‌یان كردووه و به بهرزركردنهوی ئاڵای سوور، پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “ژن،ژیان، ئازادی”، “نان،كار،ئازادی” و ….هه‌تد دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیسته‌می چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه‌داری نیشانداوه. له‌و مه‌راسمه‌دا له‌سه‌ر باروودۆخی كرێكاران له جیهان و ناوچه‌كه و به تاییه‌ت له هه‌رێمی كوردستان و ئاماری ڕووداوه‌كانی كار قسه و باس كرا، دواجار دوو سروود خوێندرا و مه‌راسمه‌كه به ده‌ربڕینی شایی و خۆشیی كۆتایی پێهات.