ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گوڵان، گەڕی سێهەمی دانووستانەکانی ئەمریکا و كۆماری ئیسلامی، سەبارەت بە پرسی بەرنامە ئەتۆمیی لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوە چوو.
ویتکاف، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا سەرۆکایەتیی شاندی ئه‌و وڵاته‌ی له ئه‌ستۆ دایه و عەباس عێراقچی سەرپەرشتی تیمی دانووستانی ئێران دەکات. بۆ جاری یەکەمە شاندی تەکنیکیی ئەمریکا بەشداریی دانووستانەکان دەکەن و پێشتر، دوو گەڕی دیکەی دانووستان لە ڕۆم و عومان بەڕێوە چوون. هه‌ر چه‌ند هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاندووه كه پڕسی مووشه‌كی و گرووپه نیابه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامیش ده‌خرێته به‌ر باس، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن: دانووستانه‌كان ته‌نیا له سه‌ر پڕسی ئه‌تۆمییه و بابه‌ته‌كانی به‌رگری و مووشه‌كی ناگرێته‌وه.