9
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ، مه‌راسمی یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی، ڕه‌زا ڕه‌سایی له كرماشان به‌ڕێوه‌چوو.
ڕه‌زا ڕه‌سایی له په‌یڕه‌وانی ئایینی یارسان له شاری سه‌حنه بوو كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش نزیك به دوو ساڵ، به‌یانی ١٦ی گه‌لاوێژی ١٤٠٣ به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای كوشتنی فه‌رمانده‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره له‌سێداره درا. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانهبختكردووه چه‌ندین جار له ئاست ڕه‌وه‌ندی نادادپه‌روه‌رانه‌ی دادڕه‌سی ڕه‌زا ڕه‌سایی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم وێڕای هه‌بوونی به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر بۆ بێ تاوانبوونی ناوبراو، ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه‌ی ئێعدام كرد.