
ڕۆژی هەینی ١٧ی ڕێبه‌ندان، کۆمه‌ڵیک له لایه‌نگران و دۆستان و هەڵسووڕاوانی کۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و بنەماڵەکانیان له شاری مەریوان ڕێزیان له ٢٦ی ڕێبه‌ندان ساڵڕۆژی ئاشکرابوونی خەبات و تێکۆشانی کۆمه‌ڵە گرت.
مه‌راسمه‌که بە خوێندنەوەی سروودی ئینترناسێۆناڵ (سروودی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار) ده‌ستی پێ‌کرد، پاشان بۆ ڕێز گرتن له یادی کاک حەمە حوسەین کەریمی و سەرجەم گیانبه‌ختکردووانی ناو ڕیزەکانی کۆمه‌ڵه و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و گیانبه‌ختکردووانی ئاخێزی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤، خولەکێک بێده‌نگی ڕاگەیەنرا، بێده‌نگیه‌که به خوێندنه‌وه‌ی شێعرێک له لایه‌ن یه‌کێك له به‌شداربووانەوە شکێندرا، دواتر لەلایەن یەکێک لە بەشداربووانەوە قسە و باسێک سەبارەت بە مێژووی پڕ لە شانازی کۆمه‌ڵه، پێویستی هاوکاری و لێکنزیکبوونەوەی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا پێشکەش کرا. دواتر به‌شداربووان لە وتوێژێکی چڕوپڕدا بارودۆخی سیاسی ئێستای ناوچه‌که و کوردستان و ئه‌گه‌ری ئاڵۆگۆڕه‌کان و ڕۆڵی کۆمه‌ڵه‌یان به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌زموونی خه‌بات و تێکۆشانی زیاتر له نیو سه‌ده و هه‌روه‌ها جێگه و پێگه‌ی ئەو ڕێکخراوەیە لەناو کۆمەڵانی خەڵکی زه‌حمه‌تکێش له کوردستانیان بە وردی هەڵسەنگاندن و ئەرکەکانی سەرشانی کۆمەڵەیان لەم قۆناغە هەستیارەدا بە گرنگ زانی. مەڕاسمەکە لە کۆتاییدا بە بڵاو کردنەوەی شەربەت و شیرینی و شادی و خۆشی لەناو بەشداربوواندا، لە کەش و هەوایەکی هاوڕێیانەدا کۆتایی پێهات.