
ڕۆژی ڕابردوو، ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیان هه‌رسین به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك دژ به ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ئه‌نشكه‌نجه‌دانی “جه‌هانگیر ڕوسته‌می” ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی و خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێ ئه‌و خانه‌نشینكراوه بوو.
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ڕێكه‌وتی ٢٥ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌و هاووڵاتییه و ناوبراویان به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئه‌و هاووڵاتییه به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو یاساكانی ناوخۆی ئێران، یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها بن پێ كردنی مافی مرۆڤه و پێویسته ئه‌م به‌ندكراوه و كوڕه‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێن. شایانی باسه هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ئه‌شكه‌نجه‌ی “جه‌هانگیر ڕوسته‌می” خانه‌نشینكراوی فه‌رهه‌نگی خه‌ڵكی شاری هه‌رسین، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕوویان كردووه.