ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگیانی هه‌رسین له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ركوتی موعه‌لیمان و چالاكانی سنفی و هه‌روه‌ها دۆخی خراپی په‌روه‌رده‌یی له قوتابخانه و زانكۆكانیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به بوونی جیاوازی له نێوان ناوه‌ندی حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی و ناوچه په‌راوێزخراوه‌كان، دووركه‌وتنه‌وه‌ی منداڵان له په‌روه‌رده به هۆی هه‌ژاری، سه‌پاندنی په‌روه‌رده‌ی ئایدۆلۆژیكی ناكارامه به سه‌ر قوتابیان و خوێنده‌كاران، خراپی دۆخی مه‌عیشه‌تی موعه‌لیمان، بێ هیوایی قوتابیان به بۆنه‌ی به‌بڵاوبوونی هه‌ژاری و هه‌روه‌ها سه‌ركوتی ڕێكخراوه سنفییه‌كان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه كراوه. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا بابه‌تی سه‌ركوتی موعه‌لیمان و چالاكانی سنفی و سه‌پاندنی سزای قورس به سه‌ر ئه‌واندا به توندی شه‌رمه‌زار كراوه.