ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی شاری نۆدشه له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان له خه‌ڵكی ئه‌و شاره و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان كرد كه ڕۆژی هه‌ینی ١١ی ڕه‌شه‌مه، له ماڵه‌وه بمێننه‌وه و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم بایكۆت بكه‌ن.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، هەروەک ئاگاداران دیسان گاڵتەجاڕی بە ناو هەڵبژاردنی ڕژیم بە مەبەستی پێکهێنانی مەجلێسی کڕنۆشبەری وەلی فەقی لە ئارادایە و ڕژیمی دژی گەلی کۆماری ئیسلامی لە هەموو دەرفەتێک بۆ وەدەسهێنانی شەرعیەتی لە دەسچووی خۆی لە دوای سەرهەڵدانی شۆڕشی ژینا کەڵک وەردەگرێ و لەم پێناوەدا هەموو هەوڵی خۆی دەدا لە ڕێگای دەست وپێوەندییەکانی لە ناوچەی هەورامانات،خەڵک ڕاکێشی دەنگدانی فۆرمالیتەی خۆی بکات، هەر بۆیە ئێمە وەک کۆمەڵگای مەدەنی شاری نودشە داوا لە خەڵکی بەشەرەفی شارەکەمان دەکەین بۆ ڕێسواکردنی پیلانەکانی ڕژیمی پەت و سێدارە، بە هەڵمەتی خۆیان ئەم شانۆگه‌رییه بایکۆت و بکەن.