
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، خوێندكارانی زانكۆی تاران به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك به ته‌واوی ڕه‌تیان كرده‌وه كه پشتیوانی له به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی بنه‌ماڵه‌ی په‌هڵه‌وی له ئێران ده‌كه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، له به‌یانناممه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه خوێندكارانی زانكۆی تاران، به باشی مێژووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌وتی پادشایخوازی له ئێران و جیهان ده‌زانن و هیچكات نه‌ك ته‌نیا پشتیوانی له ڕه‌وتی پادشایخواز له ئێران ناكه‌ن، به‌ڵكوو له ساڵانی داهاتوو، له وڵاتێكی دیمۆكراتیك و له ئه‌گه‌ری ڕووخانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، هیچكات ده‌نگ به گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕه‌وتی پادشایخواز له ئێران ناده‌ن. له درێژه‌ی به‌یانناممه‌كه‌دا خوێندكاران سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌ی سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازی له ئێران و به تاوانبار ناوبردنی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری هه‌ڵوێستێكی توندتر له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بوون و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه خوێندكارانی ئاگای ئێران، هیچكات په‌یوه‌ست به هیچ ڕه‌وتێكی فاشیست و پاوانخواز نابن و پشتیوانی لێوه ناكه‌ن. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، له لایه‌ن لایه‌نگه‌ران و ده‌زگا میدیاییه‌كانی سه‌ر به پادشایخوازه‌كان، چه‌ندین هه‌واڵیان سه‌باره‌ت به پشتیوانی خوێندكارانی ئێرانی له ڕه‌وتی پادشایخوازی له ئێران بڵاو كردبووه‌وه.