ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی سه‌رماوه‌ز، ژمارەیەک لە بنەماڵە دادخوازه‌كانی كوردستان و ئێران، چالاکانی مەدەنی، سیاسی و ڕۆژنامەوانان لە پێوەندی لەگەڵ شەپۆلی بەربڵاوی لەسێدارەدان لە ئێران‌دا کاردانەوەیان نیشان دا و لە بەیاننامەیەکدا خوازیاری كۆتایی هێنان به دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای سێدارەدان لەلایەن ڕژیمەوە بوون.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا وێڕای ئاماژه‌دان به ڕێژه‌ی به‌رزری ئێعدامه‌كان له ده‌وڵه‌تی مه‌سعوود پزیشكیان، سه‌پاندنی سزای سێداره به سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی به توندی مه‌حكووم كراوه. واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه داوایان له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و چالاكانی نێوخۆی و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرد گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ببه‌نه سه‌ره‌وه تاكوو ڕژیم ناچار به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره بكه‌ن. شایانی باسه كه تا ئه‌مڕۆ دوو هه‌زار و ٣٠٠ كه‌س له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی ئێران، چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌وانان ئه‌و به‌یاننامه‌یان واژۆ كردووه.