
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دایكان و بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی شۆڕشی ژینا به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك سه‌ره‌ڕای پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له ئێران و كوردستان، به توندی ئیدانه‌ی سه‌ركوتی ناڕازیان ده‌كه‌ن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه دایكان و بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی شۆڕشی ژینا له شاری سنه، سه‌ره‌ڕای خه‌م و په‌ژاره‌ی ڕۆڵه‌كانیان كه له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” دا گیانیانبه‌ختكردووه، پاڵپشتی له خه‌ڵكی ناڕازی ده‌كه‌ن و جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه خۆپێشاندانی خه‌ڵك به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان، ڕه‌وایه و پێویسته له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه سه‌ركوت نه‌كرێت. هه‌روه‌ها له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه كوشتنی خه‌ڵكی ناڕازی له خۆپێشاندانه‌كاندا به پێچه‌وانه‌ی مافه‌كانی مروڤه و جه‌نایه‌تێكی ڕوونه كه پێویسته كۆتایی پێ بهێندرێت.