سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانبار، له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی سزای ئێعدامی به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بوو.
سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحد به ئاماژه‌دان به مێژۆی خه‌باتی په‌خشان عه‌زیزی و چالاكییه‌كانی له ڕۆژئاوای كوردستان، سه‌پاندنی سزای سێداره‌ی به‌سه‌ر یاریده‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كه خزمه‌تی به مرۆڤایه‌تی كردووه، به توندی مه‌حكووم كردووه. له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هه‌روه‌ها مه‌حكووم كردنی موجاهد كوركور، مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی به ئێعدام شه‌رمه‌زار كراوه و واژۆكارانی به‌یاننامه‌كه خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره به گشتی و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. سه‌ندیكای شیركه‌ت واحدی تاران له كۆتایی به‌یاننامه‌كه دا داوای له هه‌موو كارگه‌ران، دامه‌زراوه كرێكارییه‌كان، ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگای جیهانی كردووه هه‌ڵوێستی جیددی به‌رانبه‌ر به‌و حوكمه نامرۆڤانه‌یه بگرن.