ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران و كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له دوو به‌یاننامه‌ی جیاجیادا وێڕای پیرۆزباییكردنی ڕۆژی ٨ی مارس، پشتیوانی خۆیان له داخوازییه‌كانی ژنانی ئێران و خه‌باتیان بۆ گه‌یشتن به به‌رابه‌ری دووپات كرده‌وه.
له‌و دوو به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ٨ی مارس، هێمای به‌رخۆدان، یه‌كگرتوویی و خه‌باتی ژنان بۆ گه‌یشتن به دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانییه. له‌و ڕۆژه‌دا ده‌سكه‌وته‌كانی ژنان جێژن ده‌گرین و جه‌خت له سه‌ر درێژه‌دان به خه‌بات بۆ وه‌ڵانانی جیاوازی و هه‌ڵاواردن له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌كه‌ین. ژنان هێزی ژیانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و شوێنی كارن كه ده‌ور و نه‌خشێكی گرینگ‌یان له پێشكه‌وتن، ڕیفاه و به‌ره‌وپشچوون هه‌یه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه له بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، یاسایی و فه‌رهه‌نگی ڕووبه‌ڕووی سیته‌م بوونه‌ته‌وه. ئێمه موعه‌لیمان و كرێكارانی ئێران پشتیوانی خۆمان له خه‌باتی ژنان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه مورادی، هه‌روه‌ها ئازادی ڕه‌یحانه ئه‌نساری نژاد، ئانیشا ئه‌سه‌دۆڵڵاهی، نه‌سرین جه‌وادی، گوڵڕۆخ ئیرایی و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسیین. خه‌باتی ژنان له شۆڕشی ژینا ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌یه و ئه‌بێ بۆ دابینكردنی پشكی به‌رابه‌ر بۆ ژن و پیاو له كار، خوێندن و هه‌موو مافه‌كان به‌هێزتر له هه‌میشه تێ بكۆشین.