به‌یاننامه‌ی كرێكارانی نه‌وت و گاز بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارای شاغڵ له‌ سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی باشووری ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمارییان بایكۆت كرد.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، به‌ربژێره‌كانی شانۆی هه‌ڵبژاردن له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا مانگرتنی كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی، كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لمیان، په‌ره‌ستاران، خانه‌نشینكراوان و چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگایان بینیوه‌ به‌ڵام هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بووه‌ و له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو سیته‌مه‌ بێده‌نگیان ڕاگرتووه‌. ئه‌زموونی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوو نیشانی داوه‌ كه‌ گرانی و هه‌ڵاوسان زیاتر بووه‌، هه‌ژاری په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و سیسته‌می سه‌ركوت توندتر بووه‌ته‌وه‌‌، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ كرێكارانی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی له‌گه‌ڵ په‌ره‌ستاران، موعه‌لیمان، خانه‌نشینكراوان و بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی ئێران هاوده‌نگ له‌ شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری دا به‌شداری ناكه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net