به‌یاننامه‌ی كومیته‌ی سه‌راسه‌ری خوێندكارانی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵك له‌ ئێران

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمیته‌ی سه‌راسه‌ری خوێندكارانی كوردستان به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك پشتیوانی خۆیان له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به‌ سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كان و جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، ده‌ربڕی.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران كه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی به‌فرانبار له‌ ئه‌ندامی به‌رزبوونه‌وه‌ی یه‌كجاری نرخی هه‌ڵاوسان له‌ ئێران ده‌ستیپێكردووه‌، خێرا زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی له‌ ئێراندا گرتووه‌ته‌ به‌ر و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه‌ له‌ سیاسه‌ته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیدا شكه‌ستی هێناوه‌، ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ وه‌كوو خاڵێكی گرنگ كه‌ له‌ داهاتووی ده‌سه‌ڵاتیدا كاریگه‌ری هه‌یه‌، ئه‌بینێت. له‌ به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ ڕۆلی گرنگی پێشه‌نگایه‌تی خوێندكاران له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا كراوه‌ته‌وه‌ و جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ خوێندكاران خۆیان له‌ ئه‌م دۆخه‌ مێژووییه‌دا به‌ به‌رپرسیار بزانن و كوه‌ردستان كه‌سه‌نگه‌ری ئازادیخوازییه‌، هه‌وڵی ڕێكخستنی ئاگادارانه‌ی خه‌ڵك بده‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net