به‌یاننامه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكاران و ژنانی شاری سنه‌ به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكاران، ژنان و كاسبکارانی شاری سنه‌ به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، ڕۆژی جیهانی كرێكاریان پیرۆز كرد و خوازیاری كۆبوونه‌وه‌ی ئازادیخوازان له‌ شه‌قامیناسر خه‌سره‌وی ئه‌و شاره‌ بوون.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ئێمه‌ خه‌ڵكی سته‌ملێكراو، كرێكار، جه‌وان، خانه‌نشینكراو، بێكار، موعه‌لیم، خوێندكار و هه‌موو ئازادیخوازان بانگهێشت ده‌كه‌ین، تاكوو له‌گه‌ڵ یه‌ك به‌ هاوده‌نگی، دژ به‌ دۆخی خراپی ئابووری و مه‌عیشه‌تی، نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، جیاكاری جنسیه‌تی دژ به‌ ژنان، گوشاره‌كان له‌ سه‌ر كرێكاران و كه‌سه‌به‌ و هه‌روه‌ها سه‌ر‌كوتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، ڕاوه‌ستین و ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١١ی گوڵان، بكه‌ین به‌ هێمای به‌رخۆدانی چینی سته‌ملێكراو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net