
ڕۆژی ڕابردوو خوێندكارانی ژماره‌یه‌ك له زانكۆكانی ئێران و كوردستان، دژ به سه‌ركوتی ناڕازیان و جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، كۆمیته‌ی خوێندكارانی سه‌رتاسه‌ری زانكۆكانی كوردستان، ڕێكخراوه‌ی خوێندكارانی پێشڕه‌و، ڕێكخراوه‌ی داد له زانكۆی تاران، ئه‌نجومه‌نی ئازادیخوازانی زانكۆی بێهێشتی و خوێندكارانی زانكۆكانی شه‌ریف، تاران، ئه‌میر كه‌بیر، عه‌لامه، علم و سه‌نعه‌ت، گیلان، كوردستان، ئیسفه‌هان، ئه‌لزه‌هرا و ده‌یان زانكۆی دیكه، ئه‌و به‌یاننامه‌یان واژۆ كردووه و ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه مانگێك له سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباردا تێپه‌ڕ ده‌بێت و بانگه‌وازیان له خه‌ڵك كرد كه ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه، ٢٨ و ٢٩ی ڕێبه‌ندان، دژ به جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، دوكانه‌كانیان دابخه‌ن و مان بگرن.