44
كۆمه‌ڵێك له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران، له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا سه‌ركوتی سیستماتیكی موعه‌لیمان له كوردستانیان شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری گوشارێكی زۆرتر له لایه‌ن ڕێكخراوه‌کانی لایه‌نگری مافی مرۆڤی له هه‌مو دونیا بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی بوون.
ئه‌م به‌یاننامه كه له لایه‌ن ١٣ ڕێكخراوی مافی مرۆڤه‌وه واژۆ كراوه، جه‌ختی له سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كردن، سه‌پاندنی حوكمی قورسی به‌ندكران و سێداره و هه‌روه‌ها ساز كردنی دۆسیه‌ی ئه‌منیه‌تی بۆ موعه‌لیمان، به تایبه‌ت پاش شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” كرد و خوازیاری كۆتایی هێنان به ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی و گوشاری كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر چالاكانی مه‌ده‌نی له كوردستان بوون.