
ڕۆژی ڕابردوو، ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان، خانه‌نشینان و ڕێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئێران، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خۆپێشاندانی خه‌ڵك له ئێران و كوردستان، به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه كۆمه‌ڵگای ئێران به بارودۆخێكی زۆر هه‌ستیاری مێژوویی‌دا دەڕوات و ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ له شه‌قامه‌كانی ئێران و كوردستاندا ده‌یبینین، به‌رده‌وامی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیه. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه كه هه‌موو موعه‌لیمان، كرێكاران، خانه‌نشینكراوان، خوێندكاران، ژنان و هه‌موو چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا كه له لایه‌ن ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامییه‌وه سته‌میان لێ كراوه، ئه‌رژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌نگی ئازادی و به‌رابه‌ری به‌رزتر ده‌كه‌ینه‌وه.