
ڕۆژی ڕابردوو، ١٦ به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك خوازیاری كۆتایی هاتنی گوشاره‌كانی به‌رپرسان و ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له سه‌ر تاهر نه‌قه‌وی بوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه بێبه‌ش كرانی ئه‌و به‌ندكراوه له ده‌رمان و هه‌روه‌ها پێنه‌دانی موره‌خه‌سی ده‌رمانی، بن پێ كرانی ئاشكرای مافی مرۆڤ و یاسای نێوده‌وڵه‌تی مافی به‌ندكراوان له جیهانه و پێویسته پێداویستییه ده‌رمانییه‌كانی ئه‌و هاووڵاتییه دابین بكرێت. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه به‌رپرسانی زیندان به ئه‌نقه‌ست ده‌ره‌نگ ئه‌و به‌ندكراوه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كه‌ن و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له هاتنه پێشه‌وه‌ی هه‌ر جۆره كاره‌ساتێك به‌رپرسیاره.