
ڕۆژی ڕابردوو، ٥٥٥ موعلیم له ئێران به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، سه‌ره‌ڕای پشتیوانی له خه‌ڵكی ناڕازی، جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ته‌نیا به هه‌ڵوه‌شاندانه‌وه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، دۆخی ژیانی خه‌ڵك باشتر ده‌بێت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه كێشه‌ی خه‌ڵك به ته‌نیا كێشه‌یه‌كی ئابووری و مه‌عیشه‌تی نییه، به‌ڵكوو ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا نه‌ك ته‌نیا توانای چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی خه‌ڵكی نه‌بووه، به‌ڵكوو ڕۆژ به ڕۆژ قه‌یران له ئێران قووڵتر بووه‌ته‌وه و گوشارێكی زۆرتری ئابووری خراوه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی ئێران. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه كێشه‌كه له پێکهاتەی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆماری ئیسلامیدایه و تا كاتێك كه ئه‌م ڕژیمه ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سته‌وه بێت، دۆخی ژیانی خه‌ڵك باشتر نابێت.