“په‌خشان عه‌زیزی” به‌ندكراوی سیاسی كورد، به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یەك ڕوو له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا، دژ به شه‌ڕخوازی و پشتیوانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته له كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی غه‌زه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.
ناوبراو له به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه خراوه‌ته پاڵی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی داگایه‌كی پێداچوونه‌وه له سه‌ر ئه‌و تۆمهتانەیە كه خراوه‌ته پاڵی. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا به ڕاستی پابه‌ندی یاساكانی مافی مرۆڤ له جیهانه، پێویسته سه‌ره‌تا واز له شه‌ڕ خوازی، جه‌نایه‌ت و هێرشی بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێنێت و هه‌روه‌ها پشتیوانییه‌كانی به مه‌به‌ستی كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵك له غه‌زه ڕابگرێت. له كۆتاییدا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه به ته‌نیا چالاكێكی مه‌ده‌نییه و هیچكات نابێته ئامرازی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كان.