ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژن له شاری سنه به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یك ڕێزیان له یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا و هه‌روه‌ها هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی گرت.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ژنان به به ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی سێ ساڵ به سه‌ر ده‌ستپێكردنی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“دا هێشتا ئه‌و شۆڕشه به‌رده‌وامه و ناوی ژینا بووه به هێمای ئازادی له كوردستان و جیهان. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر “وریشه مورادی، په‌خشان عه‌زیزی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێیئه‌و سێ چالاكوانه بوون.