به‌یاننامه‌ی ڕێكخراوه‌ی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ له‌ سێداره‌دانی چوار به‌ندكراوی كورد

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی خه‌رمانان، ڕێكخراوی لێبوردنی نیوه‌ده‌وڵه‌تی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی چوار به‌ندكراوی سیاسی كورد و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌كه‌یان بوو.

ئه‌و چوار هاووڵاتییه‌ به‌ ناوه‌كانیڕزگار به‌یگزاده‌ بابامیری، عه‌لی قاسمی، پژمان سوڵتانی و كاوه‌ ساڵحی، به‌ تۆمه‌تیهه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵاتوبه‌شداری له‌ شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا، له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ حوكمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. ئه‌و ڕێكخراوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ دادگای ڕژیم به‌ پشت به‌ستن له‌ ئه‌شكه‌نجه‌ و دانپێدانانی زۆره‌ملێ ئه‌و حوكمه‌ ناڕه‌وایەی‌ به‌سه‌ریاندا سه‌پاندووه‌ و پێویسته‌ حوكمه‌كه‌یان هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌ و ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net