ڕۆژی ڕابردوو، ڕێكخراوه‌ی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به به‌رز بوونه‌وه‌ی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر هاووڵاتیان و هه‌روه‌ها شه‌پۆلی نوێی ئێعدامی به‌ندكراوان هوشداری دا.
ئه‌و ڕێكخراوه له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له مانگانی ڕابردوو، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی بێده‌نگ كردنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك و هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی دیسان ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی حاكم، به شێوازێكی به‌رچاو ڕێژه‌ی له سێداره‌دانی به‌ندكراوانی له ئێران به‌رزتر كردووه‌ته‌وه. ئه‌و ڕێكخراوه له بهردهومای بهیاننهمهكدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێ زیندانیان سیاسی و عه‌قیده‌تی بوو.