ڕۆژی ڕابردوو چه‌ند ڕێكخراوه‌یه‌كی ژینگه‌یی و مه‌ده‌نی له شاره‌كانی سنه، ورمێ، كرماشان، ئیلام، خوڕه‌م ئاوا و یاسوج، به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك خوازیاری سزادانی تاوانبارانی كوژرانی “محه‌ممه‌د ڕه‌شیدی” ژینگه پارێزی خه‌ڵكی گوندی “پیرهوهمهران“ی سه‌قز بوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له ساڵانی ڕابردوودا، ناوه‌ند و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار به چالاكییه‌كانی كانگه‌ی زێڕی “قوڵقوڵه“ی سه‌قز ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه چالاكییه‌كانی ئه‌و كانگه‌یه زیانێكی زۆر به ئێكۆسیستهم، خه‌ڵك و سرووشتی ناوچه‌كه ده‌گه‌ینێت، به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه نه‌ك ته‌نیا بایه‌خ به داخوازییه‌كانی خه‌ڵك و ڕێكخراوه‌كانی كوردستان نادرێت، به‌ڵكوو به چه‌ك و هێز هێرش ده‌كرێته سه‌ر خه‌ڵكی بێ‌تاوان و ناڕازی. ئه‌و ڕێكخراوانه له به‌یاننامه‌كه‌دا خوازیاری سزادانی تاوانبارانی كوشتنی “محه‌ممه‌د ڕه‌شیدی” ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی گوندی “پیرهوهمهران“ی سه‌قز و هه‌روه‌ها پشتیوانانی چالاكییه‌كانی ئه‌و كانگه‌یه بوون. هه‌روه‌ها جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ئاست ئه‌م جه‌نایه‌ته‌دا تاوانباران و پێویسته له دادگایه‌كی دادوه‌رانه‌دا سزا بدرێن.