ئه‌نجومه‌نی برینداران و دادخوازانی شۆڕشی ژینا ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، ڕوو له به‌شێك له ئۆپۆزۆسیۆن به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به چه‌ند بابه‌تی گرینگ بڵاو كرده‌وه.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، به‌شێك له ئۆپۆزۆسیۆن هاوكات له‌گه‌ڵ گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه پشتیوانیان له هێرشی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئێران كردووه. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان به ناو ئۆپۆزۆسیۆن ده‌ناسن ئه‌بێ بزانن كه ته‌نیا ڕێگه‌ی ڕووخانی كۆماری ئیسلامی و دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی دیمۆكراتیك له ئێران، شۆڕشی یه‌كگرتووانه‌ی گه‌لانی ئێران و ده‌نگدان به حكوومه‌تێكی گشتگیره كه مافی هه‌موو گه‌لانی بن ده‌سته‌كان ده‌پارێزێت، وڵاتانی ڕۆژئاوایی ناتوانن دیمۆكراسی بۆ ئێران بێنن و ئه‌زموونی وڵاتانی دیكه نیشان داوه كه كۆنه داگیركه‌ره‌كانی جیهانی سه‌رمایه‌داری ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كار ده‌كه‌ن نه‌ك خه‌ڵكی هه‌ژار. هه‌روه‌ها به‌شێك له ئۆپۆزۆسیۆن له ژێر ناوی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ موجاهدینی خه‌لق و لایه‌نه‌كانی دیكه وه‌كوو سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌ب، چالاكانی سیاسی په‌راوێز ده‌خه‌ن و تۆمه‌تی ناڕه‌وایان لێ ئه‌ده‌ن. ئه‌و كه‌سانه ئه‌بێ بزانن كه ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ خزمه‌ت به كۆماری ئیسلامی و وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ده‌كه‌ن و به‌و كارانه ڕێگه له ناسینی سیخوڕه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌گرن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كۆمه‌ڵێك كه‌س له ژێر ناوی ئۆپۆزۆسیۆنی ئێرانی برینداران و دادخوازانی ئێران به ڕانتی سیاسی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه دوور له ڕاستیه و ئه‌بێ بزانن كه برینداران و دادخوازانی ئێرانی پێگه‌ی سیاسی‌یان بۆ خۆیان دا نه‌ناوه و به‌پێی ئه‌ركی ئینسانی خۆیان بۆ ئازادی و به‌رابه‌ری خه‌بات ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها تۆمه‌تباركردنی كۆمه‌ڵێك له ئۆپۆزۆسیۆن به سه‌ربه‌خۆیی خوازی به‌ڕێوه‌بردنی پلانه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته بۆ په‌رته‌وازه‌كردنی ئۆپۆزۆسیۆن ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆمه‌تی ناڕه‌وا به لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌چه‌سپێنن ئه‌بێ مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی وه‌كوو مافێكی ڕه‌وای هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه له مه‌نشووری مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش دا باسی لێوه كراوه به فه‌رمی بناسێنن و ئاو له ئاسیاوی كۆماری ئیسلامی دا نه‌ڕژێنن.