ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌مه، هاوكات له‌گه‌ڵ ٣٦مین ساڵڕۆژی كیمیابارانی حه‌له‌بجه، وێڕای ڕێزگرتن له یادی قوربانیانی ئه‌و جه‌نایه‌ته، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایاگه‌یاند: حه‌له‌بجه ته‌نیا ئێش و ئازاری كۆمه‌ڵگای كوردی نییه، به‌ڵكوو برینێكی قووڵ و ناسۆر له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ماندووی مرۆڤایه‌تیه.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، بێ شه‌ك مه‌ترسیدارترین و گه‌وره‌ترین تراژدی كه له ژیانی مه‌رۆڤ دا ڕووی داوه ئه‌وه‌یه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باروودۆخی جیهان له ده‌ست زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ردا نه‌ماوه و سه‌رمایه‌داران هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی داهاتیان كۆنتڕۆڵ كردووه، ته‌نانه‌ت له سه‌ر داهاتوو، مه‌رگ و ژیانی مرۆڤه‌كان مامه‌ڵه ده‌كه‌ن. گه‌لی كورد وێڕای ئه‌و سته‌م و ڕه‌نجه هاوبه‌شه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه دونیا هه‌یه‌تی، به‌رده‌وام له‌لایه‌ن زل هێزه‌كانی جیهان، ناوچه‌كه و حكوومه‌ته‌كانه‌وه ده‌چه‌وسێندرێته‌وه. ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر هه‌موو ئینسانه‌كان له جیاتی مانه‌وه له زیندانه‌كانی وه‌كوو جیاوازی زمانی، ڕه‌گه‌زی، مه‌زهه‌بی و ناوچه‌یی، بیر له داهاتووی هاوبه‌شیان بكه‌نه‌وه، هه‌موو ئێش و ئازاره‌كانیان چاره‌سه‌ر ئه‌كه‌ن و ڕێگه ناده‌ن تراژدیایه‌كی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی حه‌له‌بجه دووپات بێته‌وه.