ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی به‌فرانبار له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ڵسووكه‌وتی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی له ئاست موعه‌لیمانی دڵسۆزی كوردستان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له سه‌ر داخوازییه ڕه‌واكانی موعه‌لیمان ڕوو به سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ڕاگه‌یێندراوه، ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان پێوه‌ندی به هیچ یه‌ك له لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه نییه و چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی ئوستانداری كوردستان بۆ به‌دواداچوونی داخوازیی موعه‌لیمانی ئه‌و پارێزگایه‌یه. ڕیزی داخوازییه‌كان بریتین له: ١– هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و سزایانه‌ی له‌لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی كوردستان بۆ مه‌عه‌لیمان ده‌ركراوه و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاری موعه‌لیمانی ده‌ركراو.٢– هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی حه‌قده‌ست و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان. ٣–به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی بۆ هه‌موو موعه‌لیمان به بێ جیاوازی. ٤– په‌رداختی هه‌موو داخوازییه دواخراوه‌كان. ٥– پێدانی پاداشی كۆتایی خزمه‌ت و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی. ٦– به فه‌رمی ناساندنی چالاكییه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیان و ڕه‌خساندنی به‌ستێنی پێویست بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئه‌نجومه‌ن له ئ