به‌یانیه‌ی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی فارس دژ به‌ سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم

ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی فارس له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر سیامه‌ك سادقی چێهرازی، كه‌وكه‌ب بۆداغی په‌ناه، پیرووز نامی و عه‌لی كڕووشاتی به‌ توندی مه‌حكووم كرد.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا، سه‌پاندنی سزای قورسی زیندان به‌سه‌ر ئه‌و چوار چالاكه‌ سنفییه‌ وه‌كوو سزاكانی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست ناو براوه‌ و داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزاكان و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی كراوه‌. ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی ئوستانی فارس سه‌پاندنی تۆمه‌تی ناڕه‌وا به‌سه‌ر چالاكانی سنفی بۆ سه‌ركوتی ده‌نگی ئازاد زانیوه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هیچ ده‌سه‌ڵاتێك به‌و شێوه‌ هه‌ڵسووكه‌وته‌ پایدار نامێنێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net