ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ڕه‌شه‌مه، ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی سنفی خوێندكارانی زانكۆی ڕازی كرماشان له دوو به‌یاننامه‌ی جیاجیادا، ڕۆژی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنانیان له هه‌موو كچان و ژنانی كوردستان و ئێران پیرۆزبایی كرد.
ئه‌و دوو ئه‌نجومه‌نه له به‌یاننامه‌كانیاندا وێڕای ئاماژه‌پێدان به جیاوازی شۆڕشی ژینا و كاریگه‌رییه‌كانی له سه‌ر كۆمه‌ڵگا و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لانی ئێران ڕایانگه‌یاند: شۆڕشی ژینا بزووتنه‌وه‌یه‌ك بوو كه ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێرانی به ئاراسته‌ی به‌رابه‌ری جنسیه‌تی و مافخوازی ژن و پیاو گۆڕی، هیمای نامووس په‌ره‌ستی و كوشتنی ژنانی ڕووخاند و هه‌موو پلان و به‌رنامه‌كانی ڕژیمی بۆ دیلكردنی ژنان له ژووری ماڵان و چهوسانهوهیانی تێك شكاند. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و به‌یاننامانه‌دا ئیشاره به قوربانی بوونی ده‌یان ژن له شۆڕشی ژینا و هه‌زاران ژن له ٤٥ ساڵی ڕابردوو و جه‌خت له‌سه‌ر درێژه‌دان به خه‌بات تا گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری كراوه.