ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی لایه‌حه‌ی عیفاف و حیجاب بوو و ڕایگه‌یاند: په‌سه‌ندكردنی ئه‌و لایه‌حه‌یه نیشانه‌ی ترسی ڕژیم له سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكه و به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و گه‌ڵاڵه ته‌نیا نه‌فره‌ت و توڕه‌یی خه‌ڵك زۆرتر ده‌كات.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: په‌سه‌ندكردنی لایه‌حه‌ی حیجابی ئیجباری هه‌وڵێكی سهركوتگهرانه، ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر مافه سه‌ره‌تایه‌كانی ئینسان و بێڕێزی خه‌ڵكه. ڕژیم له‌و ڕێكه‌وه ده‌یه‌وێت جه‌سته‌ی ژنان كۆنتڕۆڵ بكات و ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤه و كۆماری ئیسلامی ته‌نیا ده‌یه‌وێت ده‌نگی ئازادیخوازی كپ بكات. ئێمه موعه‌لیمان وه‌كوو ویژدانی ئاگای كۆمه‌ڵگا له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌وڵه نامرۆڤانه بێده‌نگ نابین و سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و یاسا كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌یه له قوتابخانه و خوێندنگاكان هۆشدار ده‌ده‌ینه ئامووزش و په‌روه‌رش و ده‌ڵێین: په‌روه‌رده‌ی ئایدۆلۆژیك ڕێگه له بوژانه‌وه‌ی داهێنه‌ری، ئازادی هزر و بیری ڕه‌خنه‌گرانه ده‌گرێت. لایهحی عیفاف و حیجاب نه ته‌نها پێشێلكردنی مافی ژنانه، به‌ڵكوو شه‌ڕێكی ئاشكرایه دژ به ئازادیه سه‌ره‌تایه‌كان و بناغه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌كی مودێڕن.