یه‌كێتی كامیۆن‌داران و شۆفێرانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ڕێزگرتن له یادی حه‌مید مورادی، چیاكۆ یووسفی نژاد و خه‌بات ئه‌مینی، خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌ت و ڕێگری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی له‌و شێوه بوون.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی گیانبه‌ختكردنی سێ گه‌نجی فیداكاری كوردستان‌مان پێگه‌یشت كه له كاتی دامركانه‌وه‌ی ئاگری چیای ئاویه‌ردا گیانیان به‌خت كردبوو. ئه‌و ڕووداوه ته‌نها كاره‌ساتێكی ژینگه‌یی نه‌بوو به‌ڵكوو هێمای سیته‌م لێكراوی خه‌ڵكانێكی خۆڕسك، بێ ئیمكانات و بێ پشتیوانی ده‌وڵه‌تییه، كه هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كان ئه‌ده‌ن، له حاڵێكدا هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی خۆی به‌رپرسیار نازانێت و هیچ هه‌نگاوێك بۆ ڕێگری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساتانه هه‌ڵ ناگرێت. زۆر ئه‌سته‌مه كه له سه‌ده‌ی ٢١ دا، له وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ند وه‌كوو ئێران كه به‌شێكی گه‌وره له سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی جیهانی تێدایه، گیانی ئازیزترین سه‌رمایه‌كانی مرۆڤایه‌تی به ئاسانی له ئاگردا بسووتێت. بێده‌نگی و بێكردهوهیی له به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌ساته، برینێكی قوڵ به سه‌ر ویژدانمانه. له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌داین كه ده‌نگی مه‌زڵوومیه‌تی ئه‌و ئازیزانه ناكوژێته‌وه و ویژدانه بێداره‌كان وڵامی ئه‌و ناكارامهییه ئه‌ده‌نه‌وه. یادیان به‌رز و به‌رێز و ڕێگایان پڕ له ڕێبوار بێت.