برینداران و بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی شۆڕش ژینا، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ر، به‌یاننامه‌یێكیان بڵاو كرده‌وه و تێدا وێڕای ڕێزلێنان له یادی كرێكارانی گیانبه‌ختكردوو له ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌عده‌نی ته‌به‌س، به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیان له ئاست ئه‌و ڕووداوه به‌رپرسیار زانی.
ئه‌نجومه‌نی برینداران و دادخوازه‌كانی شۆڕشی ژینا له بهیاننامهكهیان دا به ئاماژه‌پێدان به دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و پشتیوانی له مافی كرێكاران ڕایانگه‌یاند كه ڕوودانی ڕووداوی هاوشێوه ئاكامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌ت و بایه‌خه نه‌دان به ستاندارده‌كانی ئیمه‌نی له شوێنی كاره. واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه هه‌روه‌ها وتیان، ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و باوهڕیهن كه دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری و هه‌بوونی ناوه‌نده جه‌ماوه‌رییه سه‌ربه‌خۆكان زه‌رووره و كرێكاران و جه‌ماوه‌ر خۆیان چاودێری ئه‌منیه‌تی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهیان ده‌كه‌ن. ئه‌نجومه‌نی برینداران و دادخوازه‌كانی شۆڕشی ژینا خۆی به هاوسۆز و هاوخه‌می بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ده‌زانێت و ڕایده‌گه‌ینێت كه تا كۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی درێژه به خه‌بات ئه‌دات.