بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا دژ به كۆماری ئیسلامی ڕایانگه‌یاند: ئازادی هه‌موو گه‌لانی ئێران و دادپه‌روه‌ریمان به كه‌رده‌وه ده‌وێت نه‌ك له دروشم.
ئێمه بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی كوردستان ئازیزترین كه‌سه‌كانمان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه كوژراون، ڕژیمێك كه به توندووتیژییه‌كی به سنوور نه‌ك ته‌نیا ڕۆڵه‌كانی ئێمه كه هه‌زاران مرۆڤی بێ تاوانی كۆمه‌ڵكوژ كردووه. ئێمه خوازیاری ڕووخانی ئه‌و ڕژیمه سه‌ركوتگه‌ره‌ین. له‌و ڕێگایه‌دا، هه‌ر ڕه‌وتێك كه ڕاستگۆیانه بۆ ئازادی، به‌رابه‌ری، دادپه‌روه‌ری و دیمۆكراسی خه‌بات ده‌كات شایانی ڕێزلێنانه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له هه‌ندێك بواره‌وه له‌گه‌ڵیاندا هاوڕا نه‌بین. ئێمه له كوردستانه‌وه هاتووین، وڵاتێك كه ناوی به خوێنی ژینا گه‌شاوه‌ته‌وه. بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی له دڵی ئه‌و ڕه‌نج و مه‌ینه‌ته‌دا سه‌رچاوه‌ی گرت و هه‌موو ئێرانی گرته به‌ر. ئه‌م شۆڕشه هێمای یه‌كگرتوویی، ئومێد و خواستی ئازادییه. هه‌ڵاواردنی مێژوویی، ئابووری و فه‌رهه‌نگی دژ به ناوچه كوردستانیه‌كان ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره. ئێمه خوازیاری وه‌لانانی هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵاواردن له داهاتووی ئێران و دامه‌زرانی سیسته‌مێكی لامه‌ركه‌زین. هیچ شارومه‌ندێكی ئێرانی نابێت به بیانووی زمان یان جوگرافیانی نیشته‌جێبوونی هه‌ست بكات شارومه‌ندی پله دووی كۆمه‌ڵگایه. هه‌موو گه‌لانی ئێران شایانی ده‌رفه‌ت، كه‌رامه‌ت و مافی یه‌كسانن.