به‌یانیه‌ی به‌ندكراوانی ئێڤین بۆ پشتیوانی له‌ زیندانیانی مه‌حكووم به ئێعدام

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٤ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوانی سیاسی له‌ زیندانی ئێڤین، بۆ پشتیوانی له‌ شه‌ش زیندانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام به‌ ناوه‌كانیوه‌حید به‌نی عامریان،پویا قوبادی،بابه‌ك عه‌لیپور،عه‌لی ئه‌كبه‌ر دانشوه‌ركار،ئه‌بۆلحه‌سه‌ن مونته‌زرومحه‌ممه‌د ته‌قه‌ویبه‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه‌.

واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌ وێڕای ئاماژه‌دان به‌ ڕه‌وتی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئێعدامه‌كان و له‌ سێداره‌دانی چه‌ندین به‌ندكراوی سیاسی له‌ دوو ساڵی ڕابردوو، ڕایانگه‌یاند: سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ده‌یه‌ی شه‌ستمان وه‌بیر دێنێته‌وه‌، نیشانه‌یه‌كه‌ له‌ سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ترس به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا. ڕژیم ده‌زانێ كه بناغه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی له‌رزووك بووه‌ و هه‌ر ده‌م ئیمكانی ڕووخانی هه‌یه‌، به‌و بۆنه‌وه‌ ده‌یه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی، كۆمه‌ڵگا چاوترسێن بكات. ئه‌ركی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران ئه‌وه‌یه‌ كه یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی خۆیان پته‌وتر بكه‌ن و له‌ ڕێگه‌ی په‌ره‌پێدان به چالاكییه‌كانیان، ڕژیم ناچار به‌ پاشه‌كشه‌ بكه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net