سێ ڕێكخراوه به ناوه‌كانی “دامه‌زراوه‌ی دیمۆكراتیكی ژنانی ئێران“، “ده‌سته‌ی هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه چه‌پ و دیمۆكراتیه‌كان” و “لیژنه‌ی سیاسی–ئیجرایی حیزبی چه‌پی ئێران” له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی، موجاهد كوركور و ده‌یان به‌ندكراوی سیاسیان به توندی مه‌حكووم كرد.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا، وێڕای ئاماژه دان به باروودۆخی قه‌یراناوی كۆماری ئیسلامی له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌روه‌ها چالاكییه‌كانی په‌خشان عه‌زیزی بۆ خزمه‌ت به لێقه‌وماوانی شه‌ڕ له شه‌نگال و ڕۆژئاوای كوردستان، سه‌پاندنی سزای سێداره به سه‌ر ئه‌و به‌ندكراوه و ده‌یان به‌ندكراوی سیاسی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی وه‌كوو ئامرازێك بۆ سه‌ركوتی زۆرتری كۆمه‌ڵگا و ڕێگری له سه‌رهه‌ڵدانێكی دیكه ناو برا. واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه نه‌فره‌تی خۆیان له حوكمی نامرۆڤانه‌ی ئێعدام نیشان دا و خوازیاری یه‌كگرتوویی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رانبه‌ر به كۆماری ئیسلامی بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدام بوون.