به‌یانیه‌ی خوێندكارانی كوردستان و ئێران بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماری

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی جۆزه‌ردان، خوێندكارانی كوردستان و ئێران بۆ بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماری به‌یانیه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه‌.

خوێندكاران و قوتابیانی كوردستان و ئێران له‌ به‌یانیه‌كانیاندا دووپاتیان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌نگی ئه‌وان ته‌نیا شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادیه‌ و له‌ شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری دا به‌شداری ناكه‌ن. له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامانه‌دا هاتووه‌، له‌ حاڵێكدا كچان و ژنانی وڵات له‌سه‌ر شه‌قه‌كامه‌كان سه‌ركوت ده‌كرێن، به‌ندكراوان له‌ زیندان دا ئێعدام و چالاكانی كرێكاری، سیاسی، سنفی و مه‌ده‌نی زیندانی كراون، به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردن خه‌یانه‌ت به‌ خوێنی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادییه‌. باشترین ڕۆڵه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دا كوژران و قه‌د له‌ بیریان ناكه‌ین و ده‌نگ به‌ حكوومه‌تی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی ناده‌ین.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net