ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی ڕه‌شه‌مه، خوێندكارانی كورد له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان له خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران كرد هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌ر دوو مه‌جلسی شۆرای ئیسلامی و خوبره‌گانی ڕێبه‌ری بایكۆت بكه‌ن.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا وێڕای ئاماژه‌دان به بایكۆتكردنی ڕێفراندۆمی ساڵی ٥٨ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن گه‌لی كورده‌وه، ڕاگه‌یه‌ندراوه كه سندووقه‌كانی ده‌نگدان له سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی كۆماری ئیسلامی تا به ئه‌مڕۆ هیچ ئاكامێكی جیا له نائۆمێدی نه‌بووه. خوێندكاران هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌ربژێره‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م جاره له پارێزگاكانی ئیلام، كرماشان، ورمێ و سنه كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه ڕژیم له‌و ڕێگه‌وه ده‌یه‌وێت زۆربه‌ی خه‌ڵكی گوندنشینی ناوچه سنوورییه‌كان بێنێته سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان. نووسه‌رانی ئه‌و به‌یاننامه له كۆتاییدا، شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم بێ بنه‌ما و فه‌رمایشی ده‌زانن و داوا له خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كه‌ن تا ڕۆژی ١١ی ڕه‌شه‌مه له ماڵ نه‌چنه ده‌ره‌وه و چالاكانه هه‌ڵبژاردنه‌كان بایكۆت بكه‌ن.