83
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی پووشپه‌ڕ، دایه مینا دایكی نه‌مر “شه‌هریار محه‌ممه‌دی”، گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه له دایكانی دادخواز كۆبووه‌وه و له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی ڕژیم بوو.
په‌یامی دایه مینا له په‌یجی تایبه‌تی ڕۆڵه‌كه‌ی له ئینستاگرام بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێدا ده‌ڵێت: “من له‌لایه‌ن خۆم و دایكانی دادخوازی دیكه كه ڕۆڵه‌كانیان له پیناو ئازادی دا گیانیان به‌ختكردووه، داوا له هه‌موو خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان و ئێران ده‌كه‌م تاكوو ڕێز له خوێنی ئازیزانیان بگرن و خولی دووهه‌می شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری هاوشێوه‌ی خولی یه‌كه‌می بایكۆت بكه‌ن.