44
ڕۆژی شه‌ممه ٩ی پووشپه‌ڕ، دایكانی دادخوازی شۆڕشی ژینا له كوردستان پاش بایكۆتی خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری به‌یانیه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه.
دایكانی دادخوازی كوردستان پێش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان له خه‌ڵك كردبوو كه له شانۆی ته‌بلیغاتی ڕژیم به‌شداری نه‌كه‌ن و په‌نجه له خوێنی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا نه‌گه‌وزێنن. پاش بایكۆتی سه‌ركه‌وتووانه‌ی هه‌ڵبژاردن، دایكانی دادخواز له به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه‌دا ڕێز و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان و ئێران كرد و ڕایانگه‌یاند: بۆ خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنیش له ماڵه‌وه ده‌مێننه‌وه و له‌گه‌ڵ جه‌نایه‌تكاران و بكوژانی ئازیزانیان په‌یمان نابه‌ستن.