به‌یانیه‌ی دایكانی پاركی لاله‌ دژبه‌ سه‌ركوتی ژنان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

دایكانی پاركی لاله‌ی تاران ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٤ی گوڵانی ١٤٠٣، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ڕژیم، ده‌سكه‌وته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادییان به‌رز نرخاند و ڕایانگه‌یاند كه‌ ژنانی ئێرانی چیتر بۆ دوا ناگه‌ڕێنه‌وه‌.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌: وێڕای سه‌ركوتی به‌رده‌وامی كۆماری ئیسلامی له‌ ماوه‌ی ٤٥ ساڵی ڕابردوودا، ژنانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی ئێران ڕێگه‌ ناده‌ن ده‌سكه‌وته‌كانیان كه‌ به‌ خوێنی هه‌زاران گه‌نج به‌ده‌ست هاتووه‌، له‌ ناو بچێت و چی تر به‌ هیچ ده‌سه‌ڵاتێك ئیجازه‌ ناده‌ن وه‌كوو جنسی ده‌ستی دووهه‌م چاویان لێ بكات. له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌ هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ ڕێگه‌ی سه‌ركوتی ژنان كراوه‌.

 

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net