به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه، شۆرای خانه‌نشینكراوانی ئێران سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێدا داوای له خه‌ڵك كرد دژبه هه‌ر چه‌شنه شه‌ڕ و وێرانكارییه‌ك بوه‌ستن.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، “ئه‌و مرۆڤانه‌ی دروشمی ژن،ژیان،ئازادیان به‌رز كرده‌وه، دژبه شه‌ڕ و كاولكاریین. كۆماری ئیسلامی به سه‌دان مووشه‌ك و په‌هباد كه به سه‌رمایه‌ی خه‌ڵكی هه‌ژاری ئێران دابینكراوه، هێرشی كرده سه‌ر ئیسڕائیل له حاڵێكدا هیچ قازانجێكی بۆ خه‌ڵك نه‌بوو. زل هێزه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان خه‌ڵكی ئاسایی و چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌نه قوربانی، خه‌ڵكانێك كه ڕۆژانه له‌سه‌ر شه‌قام ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، پێشتر داراییه‌كانیان بۆ دابینكردنی مووشه‌ك و په‌هباد ته‌رخان كراوه. یه‌كه‌م ده‌سكه‌وتی ئه‌و شه‌ڕه، به‌زاندنی سنووری ٧٠ هه‌زارتمه‌نی دۆلار و گرانبوونی هه‌موو پێداویستیه‌كانی ژیان بوو، له به‌رانبه‌ردا كرێكاران، خانه‌نشینكراوان، قوتابیان، خوێندكاران، ژنان، كارمه‌ندان و گوندنشینانی بێ ئاو و خاك به بیانووی شه‌ڕ كه‌وتوونه‌ته به‌ر شه‌پۆلێكی نوێی سه‌ركوت. شۆرای خانه‌نشینكراوانی ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی دیكه و زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگا ڕایده‌گه‌ینێت كه ئه‌و شه‌ڕه، په‌یوه‌ندییه‌كی به خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان نییه، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه نه‌فره‌ت ده‌كات له شه‌ڕ و شه‌ڕئه‌نگێزان.