به‌یانیه‌ی شۆرای خانه‌نشینكراوانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ سه‌ركوتی ژنان

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

شۆرای خانه‌نشینكراوانی ئێران ڕۆژی هه‌ینی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: شه‌پۆلی تازه‌ی پلان بۆ داڕێژڕاو و وه‌حشیانه‌ی سه‌ركوتی ژنانی ئێرانی، له‌ ڕاستی دا هێرشه‌ بۆ سه‌ر هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگا و ڕژیم به‌ ئاشكرا شه‌ڕی له‌ دژی ژن و ژیانی خه‌ڵك ڕاگه‌یاندووه‌.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌: چه‌ند ڕۆژێكه‌ كه‌ شه‌قام و مه‌یدانی شاره‌ گه‌وره‌كانی ئێران و به‌ تایبه‌ت تاران بووه‌ته‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی هێرشێكی به‌رین و وه‌حشیانه‌ی بۆ سه‌ر ژنان و زه‌وتكردنی ئازادییه‌كانیان ده‌ست پێكردووه‌. شۆرای خانه‌نشینكراوانی ئێران سه‌ركوتی ژنان وه‌كوو سه‌ركوتی هه‌موو كۆمه‌ڵگا ده‌زانێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو بزوتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌بێت. ژنانی ئێرانی له‌ خه‌بات بۆ گه‌یشتن بۆ مافه‌ ڕه‌واكانیان ته‌نیا نین و كۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵیانه و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ به‌سه‌ر سیسته‌می جنسیه‌تی و پیاوسالاری مه‌زهه‌بی دا سه‌ر ئه‌كه‌ون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net