به‌یانیه‌ی شۆرای خانه‌نشینكراوانی ئێران بۆ پشتیوانی له‌ چوار ژنی مه‌حكووم به ئێعدام

 

ڕۆژی هه‌ینی ٥ی گه‌لاوێژ، شۆرای خانه‌نشینكراوانی كوردستان و ئێران له‌ به‌یاننامه‌یێكی هاوبه‌شدا سه‌پاندنی سزای زیندانیان به‌سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، جارێكی دیكه‌ ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی له‌ ڕێگه‌ی سه‌پاندنی تۆمه‌تی ناڕه‌وای به‌غی به‌ سه‌ر دوو ژنی تێكۆشه‌ر و مه‌حكووم كردنیان به‌ ئێعدام، ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵگا چاوترسێن و ده‌نگی شۆڕشی ژنان كپ بكات. خانه‌نشینكراوانی ئێران بۆ ڕزگاركردنی چوار ژنی تێكۆشه‌ر به‌ ناوه‌كانی “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی”، “په‌خشان عه‌زیزی”، “وریشه‌ مورادی” و “نه‌سیم غوڵامی سیمیاری” كه‌ مه‌ترسی له‌سێداره‌دانیان هه‌یه‌، تێده‌كۆشێت. له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، بێخۆ نییه‌ كه‌ كۆماری ئیسلامی ئه‌و چوار چالاكوانه‌ی به‌ ئێعدام مه‌حكووم كردووه‌، ڕژیمی په‌ت و سێداره‌ ده‌یه‌وێت له‌و ڕێگه‌وه‌ تۆڵه‌ له‌ ژنانی ئازا و یه‌كسانیخوازی ئێران بكاته‌وه‌، به‌ڵام ئێمه ڕێگه‌یان پێ ناده‌ین و شۆڕش ئه‌كه‌ین.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net